
دوریکی دیکه له سه رکوتی ژنان

به ریوه چوونی سمیناریک له سلیمانی بو پشتیوانی له که مپه ینی یه ک ملیون ئیمزا

وه‌ستانێك له سه‌ر بزاڤی ژنی كورد
له ساڵیادی رێبه‌ندانی 57دا
فه‌ریبا محه‌مه‌دی
رێبه‌ندانی ساڵی 1357ی هه‌تاوی یه‌كێك له مانگه هه‌ر ئاڵۆز و پڕ له كێشه‌كان بوو بۆ خه‌ڵكی ئێران كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه سه‌ركه‌وتنێكی زۆر گه‌وره‌یان دوای چه‌ندین ساڵ خه‌بات و به‌ره‌نگاری له دژی رژیمێكی دیكتاتۆر و هار به ده‌ست هێنا، به‌ڵام له هه‌مانحاڵدا ده‌سكه‌وته‌كانی راپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران به هاتنه سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامی و به‌لاڕێدا بردنی ئه‌و شۆڕشه، رفێندرا‌و له ناو چوو. خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتووی ئێران كه ئاواتیان گه‌یشتن به ئازادی و به‌دیهێنانی دیمۆكراسی بوو، له گه‌ڵ رژیمێكی دیكه رووبه‌روو بوونه‌وه كه دڕتر له رژیمی شا بوو و ئه‌مه ده‌سپێكی ده‌ورێكی دیكه له خه‌فه‌قان و دیكتاتۆریه‌ت بوو.
له‌م نێوه‌دا ژنان كه چالاكانه له راپه‌ڕینی ساڵی 57 به‌شداریان كردبوو، چاوه‌ڕێی به دیهاتنی مافه زه‌وت كراوه‌كانی خۆیان بوون كه چی له‌گه‌ڵ چه‌وساندنه‌وه‌یه‌كی بێوێنه‌دا رووبه‌روو بوونه‌وه. هاتنه سه‌ر كاری رژیمی كۆماری ئیسلامی له 22ی رێبه‌ندانی ساڵی 57، هه‌موو ئاوات و خه‌ونه‌كانی ژنانیشی به با دا و ئه‌وان زیاتر له هه‌ر كاتێك تووشی بێ¬مافی و هه‌ڵاواردنێكی زیاتر بوون كه دوای 28 ساڵ له تێپه‌ڕینی ئه‌و رۆژه هێشتاكه رزگاریان نه‌بووه. بۆ شی كردنه‌وه‌ی ئه‌م باسه كه بۆ چی ده‌سكه‌وته‌كانی خه‌ڵكی ئێران به‌م جۆره به هاسانی رفێندرا، مه‌به‌ستی بابه‌ته‌كه‌ی من نییه، به‌ڵكوو لێره‌دا ده‌مه‌وێ تیشك بخه‌مه سه‌ر كاریگه‌ریه‌كانی هاتنه سه‌ر كاری ئه‌م رژیمه له سه‌ر ژنانی ئێران به گشتی و ژنانی كوردستان به تایبه‌تی.
كۆماری ئیسلامی له یه‌كه‌مین رۆژه‌كانی به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی خۆی، هێرشێكی به‌ر بڵاوی كرده سه‌ر گه‌ڵان و چین و توێژه‌كانی ئێران و به تایبه‌ت ژنان و ئه‌وانی له‌و مافانه‌ش كه به خه‌بات و تێكۆشانێكی چه‌ندین ساڵه به ده‌ستیان هێنابوو، بێبه‌ش كرد و یاسا سه‌ده نێوه راستییه‌كانی جارێكی دیكه به سه‌ر ژناندا سه‌پاند. دوای چه‌ند رۆژ هاتنه سه‌ر كاری ئه‌م رژیمه خومه‌ینی له 16ی ره‌شه‌مه‌ی ساڵی 57دا فه‌رمانی حیجابی زۆره‌ملی بۆ ژنان ده‌ركرد و ئه‌مه یه‌كه‌م هێرش بوو بۆ سه‌ر ژنان كه رۆژی دواتر واته 17ی ره‌شه‌مه كه هاوكات بوو له گه‌ڵ 8ی مارس رۆژی جیهانی ژن به هه‌زاران ژن له تاران رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له دژی ئه‌م فه‌رمانه‌ی خومه‌ینی شیعاریان دا كه به تووندترین شێوه له لایه‌ن هێزه سهركهوتگهرهكان و حیزبوڵاییهكان سه‌ركوت كرا. ژنانی ئێران كه له سه‌رده‌می ره‌زاخان به فه‌رمانی كه‌شفی حیجابی ئه‌و له زیندانێك به نێو حیجاب و په‌چه رزگاریان ببوو، جارێكی دیكه له‌م زیندانه‌دا یه‌خسیر كران و ئه‌مه كاریگه‌ری له سه‌ر ره‌وتی بزوتنه‌وه‌ی ژنانی ئێران كه له حاڵی گه‌شه بوو دانا و ئه‌وانی بۆ چه‌ندین ساڵ تووشی بێده‌نگی و لاوازی كرد. به بیانووی حیجاب هه‌زاران ژن له ئیداره‌كان ده‌ركران یان له لایه‌ن پاسداره‌كانه‌وه تێزابیان به سه‌روچاودا كرا و هێزه‌كانی رژیم دروشمی یان روسه‌ری یان توسهریان ده‌دا.
لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی ئاوڕێك له وه‌زعی ژنانی كوردستان بده‌ینه‌وه كه ئه‌وان هه‌م وه‌كوو ژن و هه‌م وه‌كوو به‌شێك له نه‌ته‌وه‌ی كورد رووبه‌رووی سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ی زیاتر بوونه‌وه. بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، دوای هاتنه سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامی نه ته‌نیا كز نه‌بوو، به‌ڵكوو زیاتر له هه‌ر كاتێك ده‌نگی خۆی به‌رانبه‌ر به بێ¬مافی و ملهۆڕی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌ربڕی و زۆر زوو ناوه‌رۆكی دژه مرۆیانه‌ی ئه‌م رژیمه‌ی ناسی.
له رێبه‌ندانی ساڵی 1357، ژنانی كوردیش شان به شانی هه‌موو خه‌ڵكی ئێران له ئیعترازات و میتینگه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له دژی رژیمی شا به‌شداریان كرد و به هیوای دوارۆژێكی گه‌ش و رون بوون كه چی هیوا و ئۆمێدهكانی ئه‌وانیش به با درا. به‌ڵام رێبه‌ندانی ساڵی 57، هیوایه‌كی دیكه‌ی خسته دڵی خه‌ڵكی كوردستان به تایبه‌ت ژنانه‌وه، ئه‌ویش ئاشكرا بوونی خه‌باتی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران بوو كه له 26ی رێبه‌ندانی ئه‌و ساڵه‌دا خه‌باتی خۆی به شێوه‌ی ئاشكرا دست پێكرد و ئه‌مه تۆوی هیوا و ئۆمێدی له دڵی خه‌ڵكی چه‌وساوه چاند، چونكه كۆمه‌ڵه وه‌كوو حیزبێكی چه‌پ و رادیكاڵ و به سیاسه‌تێكی نوێ وه هاته نێو گۆڕه‌پانی بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌مه وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی بوو له خه‌باتی گه‌لی كورد و ئه‌وانی به‌ره‌و قۆناغێكی دیكه له خه‌بات برد.


راطةياندني ريَكخراوي ذناني كؤمةلَة
بةمةبةستي
1-داكؤكي لة مافةكاني ذنان لة كؤمةلَطاي كوردستان و بزوتنةوةي رزطاريخوازي ذنان و ثشتيواني لة خةباتي ئةوان دذ بة ستةم و هةلآواردني جنسي لة رذيمي كؤماري ئيسلامي ئيَران،
2-ريَكخستني ذناني تيَكؤشةر و ثيَشكةوتنخوازي كوردستان لة ريزةكاني كؤمةلَةي شؤرشطيَري زةحمةتكيَشاني كوردستاني ئيَراندا،
3-ناساندني ميَذووي خةباتكارانةي ذناني كؤمةلَة لة سيَ دةيةي رابردوودا،
4-بردنة سةري ئاستي وشياري ذناني ريزةكاني كؤمةلَة و هةولَ دان بؤ بةشداريي طونجاويان لة هةموو بوارةكان و ئاستةكاني ضالاكيي حيزبيدا،
كؤميتةي ناوةندي كؤمةلَة، هةلَبذيَردراوي كؤنطرةي يازدةهةم، لة يةكةمين ثليَنؤمي خؤيدا برِياري ثيَك هيَناني ريَكخراوي ذناني كؤمةلَةي ثةسند كرد.ضؤنيةتي كار و ثيَرِةوي ناوخؤي ئةم ريَكخراوةية لة داهاتوودا بة ئاطاداريي هةمووان دةطات.
كؤمةلَةي شؤرشطيَري زةحمةتكيَشاني كوردستاني ئيَران
نؤظامبري 2006
تووند وتیژی، له‌مپه‌رێك له سه‌ر رێگای گه‌شه‌ی فمینیزم
به بۆنه‌ی 25ی نوامبر، رۆژی جیهانی خه‌بات بۆ نه‌مانی تووند وتیژی له دژی ژنان
فه‌ریبا محه‌مه‌دی
تووند و تیژی له دژی ژنان ره‌وتێكی ئاساییه و هه‌موو رۆژێك له ژیانی ژنان دووپات ده‌بێته‌وه‌و سێبه‌ری خستووه‌ته سه‌ر هه‌موو بواره‌كانی ژیانیان‌و له هه‌موو وڵاتانی جیهان بوونی هه‌یه. ترس و دڵه‌ڕاوكێ له تووندوتیژی، وایكردووه كه به‌رده‌وام ژن له بوونی خۆی شك و گومانی بێ و له گێژاوێكی پڕ له وه‌حشه‌ت ژیان به سه‌ر ببات به چاو خشاندنێك به سه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵگاكان بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه تووندوتیژی به شێوازی جۆاروجۆر له دژی ژنان له ئاردایه‌و وه‌ك تارماییه‌كی ره‌ش به سه‌ر ژیانیانه‌وه سێبه‌ری خستووه.
تووندوتیژی چ له بواره گشتییهكانو چ له‌بواری تاكه كه‌سییه‌وه له‌دژی ژنان، ده‌بێته هۆی زه‌ره‌ر و زیانی جه‌سته‌یی، ده‌رونی، جینسی و ئابوری. بۆ چه‌ندین ده‌یه ده‌چێت كه تووند و تیژی بووه‌ته هۆی له ده‌ست دانی مه‌ودای ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ژنان و ئه‌وانی له به‌شداری بواره جۆراوجۆره‌كان بێ¬به‌ش كردووه. به واتایه‌كی دیكه تووندوتیژی له‌لایه‌كه‌وه بووه‌ته كه‌ره‌سه‌یه‌ك بۆ بێ¬ده‌سه‌ڵات كردنی ژنان وپته‌و كردنه‌وه‌و راگرتنی ده‌سه‌ڵاتی زاڵی پیاوان به سه‌ر ژناندا و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له‌مپه‌رێكه له سه‌ر گه‌شه‌ی بیری فێمینیستیی كه‌زۆرجار پاشه‌كشه‌ی به ره‌وتی خه‌باتی ژنان كردووه.
خانه‌واده یه‌كه‌مین شوێنی به كار بردنی تووند و تیژی له دژی ژنانه كه له لایه‌ن نزیكترین كه‌سانی بنه‌ماڵه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێ و زۆرترین ئاسه‌واری خراپی له سه‌ر جه‌سته و ره‌وانی ژن هه‌یه. هه‌روه‌ك وترا تووند و تیژی له زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكان بوونی هه‌یه، به‌ڵام له كۆمه‌ڵگا رۆژهه‌ڵاتییه‌كان له به‌ر بوونی فه‌رهه‌نگی كۆن و ئاسه‌واری داب و نه‌ریت و ئایین، تووند و تیژی به شێوه‌یه‌كی زه‌قتر به‌ر چاو ده‌كه‌وێ و وه‌ك ره‌وتێكی ئاسایی له ژیانی ئه‌واندا رۆژانه دووپات ده‌بێته‌وه. ده‌سه‌ڵاتی پیاوان به سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی ژنان و نه‌بوونی یاسایه‌ك بۆ پشتگیری له ئه‌وان، وایكردووه كه تووندوتیژی به‌شێك بێ له ژیانی هه‌موو رۆژه‌ی ژنان و وه‌كوو ره‌وتێكی ئاسایی به‌ره‌و پێش ده‌چێ كه ئه‌مه بۆ خۆی ترس و وه‌حشه‌تێك له دڵ‌و ده‌رونی ژنان دروست ده‌كا كه به‌رده‌وام ژیانیان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه. خودی تووندوتیژی به‌رهه‌م هێنه‌ری كه‌شێكی پڕ له ترس و وه‌حشه‌ته كه ئاسه‌واری ئه‌م وه‌حشه‌ته له سه‌ر جه‌سته و بیر و هزر و ده‌رونی ژن به روونی دیاره و ئه‌وان ناچار به قه‌بووڵی تووندوتیژی ده‌كا. كاتێك جۆری پۆشین و قسه‌كردن و هاتوچۆكانی ژن گومانی لێده‌كرێ، كاتێك مافی ده‌ربڕینی سۆز و خۆشه‌ویستی نییه، كاتێك به بێ¬پیاو ژن مانایه‌كی نییه، كاتێك له باری ئابووریه‌وه سه‌ربه‌خۆ نییه و چاوه‌ڕێی ده‌ستی پیاوه‌و زۆر شتی دیكه، هه‌موو ئه‌مانه فه‌زایه‌ك ده‌خولقێنێ كه ژن به‌رده‌وام له بوونی خۆی گومانی هه‌بێ و به ئاسانیش تووند و تیژی پیاوان له دژی خۆیان قه‌بووڵ بكه‌ن.
ژنێ تفی له نه‌ریت کردوه و ...

زه‌حمه‌ت نه‌بێ
ده‌رکه‌کان داخه‌ن و...
داوێنی ئه‌وانه‌ی که هێشتا پاکن
به حه‌فت ئاو بشۆره‌نه‌وه
مه‌گه‌ر نازانن
ژنێ تفی له یاسا کردووه و
بێ شه‌رمانه باسی عێشق !!!
ئه‌شا...لامه‌زهه‌به
بزه‌یه‌کی له سه‌ر لێوه
چمانێ کروورێ جنێو...
خۆسووتاندنی ژنان، تووڕه‌یی یان بێده‌سه‌ڵاتی؟
فه‌ریبا محه‌مه‌دی
خۆسووتاندن یه‌كێك له ئامرازه‌كانی له نێو بردن و خۆكۆژیه كه به راده‌یه‌كی به‌رچاو له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا و به تایبه‌ت له نێو ژناندا زۆره و بووه به دیارده‌یه‌كی ئاسایی. زۆر جار هه‌واڵی خۆسووتاندنی ژنان ده‌بیستین كه له به‌ر هۆكارگه‌لێك ئاگریان له جه‌سته‌ی خۆیان به‌ر داوه‌و كۆتاییان به ژیانیان هێناوه كه له كۆمه‌ڵی ئێمه‌دا ئه‌وه‌نده ئاساییه كه زۆر جاریش زه‌حمه‌تی ئه‌وه‌ش ناده‌ن به خۆیان كه بزانن هۆكاره‌كه‌ی چییه؟
ئاشكرایه له‌كوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌و گۆڕانانه‌ی وا له هه‌ندێك بواردا بۆ سڕینه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی كۆنی پیاومه‌زنی له‌لایه‌ن دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه‌وه به هۆی چوونه سه‌ره‌وه‌ی تێگێشتنهكان هاتۆته ئاراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هێشتاكه رۆژانه ده‌بیستین كه زۆر جار ژنان خۆیان ده‌سپێرنه بهركڵپهی ئاگر و به‌م شێوه دڵته‌زێنانه كۆتایی به‌ژیانی خۆیان دێنن. ژنان له‌كوردستان هه‌ندێك كێشه و له‌مپه‌ر له سه‌ر رێگایان دروست بووه كه ئه‌وان له ژیانێكی ئاسایی و ئه‌مڕۆی بێبه‌ش ده‌كا و تۆوی نائومێدی له دڵیان‌دا ده‌چێنێ. له وه‌ها وڵاتێكدا كه یاسا، كو‌لتور و فه‌رهه‌نگ له دژی ژنانه، كۆمه‌لێك گوشار و كێشه‌ی ده‌رونی بۆ ژنان دروست ده‌بێ كه هه‌ندێ جار به ئاسایی ده‌زانن و هه‌ندێ جاریش به نائاسایی و له هه‌وڵدا ده‌بن كه رێگه چاره‌یه‌ك بۆ ده‌ربازبوون په‌یدا بكه‌ن. سته‌م و بێمافی ژنان له كۆمه‌ڵگا ی ئێمه‌دا به راده‌یه‌ك نیهادینه بووه‌ته‌وه‌و ریشه‌ی كوتاوه كه نه ته‌نیا له لایه‌ن پیاوانه‌وه به‌ڵكوو زۆر جار له لایه‌ن خودی ژنانیشه‌وه ئاساییه‌و قه‌بووڵیان كردووه كه ئه‌مه بۆ خۆی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له سه‌ر رێگای خه‌بات بۆ رزگاری ژنان دروست كردووه. هه‌ندێ جار پرسیاری ئه‌وه ده‌كرێ كه بۆ ژنان له كاتێكدا ئاستی خوێندن و به‌شداریان له هه‌موو بوارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و فه‌رهه‌نگی له هه‌موو جیهان گه‌شه‌ی كردووه، هه‌نووكه‌ش شاهیدی قه‌بووڵ كردنی سته‌م و رێگه دان به بێ‌ماف كردنی ژنانیان له لایه‌ن خۆیانه‌وه؟ ئه‌مه بۆ خۆی هه‌ڵگری باسێكی دوور و درێژه كه ره‌نگه راوبۆچوونی جۆراوجۆر له‌م بواره‌دا هه‌بێ كه له كاتێكی‌تر و ده‌رفه‌تێكی دیكه قسه‌ی له سه‌ر ده‌كه‌ین. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه لێره مه‌به‌ستمه ئاماژه‌ی پێبكه‌م هۆ و پاڵنه‌ره‌كانی ده‌ست بردنی ژنان بۆ خۆسووتاندنه. خۆكۆژی له سه‌رده‌مێكی كۆنه‌وه له زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكان هه‌یه و به شێوازگه‌لی جوراوجۆر مرۆڤ بۆ له ناو بردنی خۆی هه‌وڵی داوه‌و مێژوویه‌كی دوور و درێژی هه‌یه. ژنان وه‌ك توێژێكی بێ‌ماف و بێده‌رتان به زۆری روویان كردووه‌ته خۆكۆژی و له ناو بردنی جه‌سته و ژیانی خۆیان.
ژنانوههڵاواردن له سیسته‌می په‌روه‌رده‌دا
فه‌ریبا محه‌مه‌دی
فمێنیستهكان له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕن كه جینس، په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی كۆمه‌ڵگایه، ئه‌و رۆڵ و ئه‌ركانه‌ی كه پیاو و ژن له كۆمه‌ڵگا به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن به‌رهه‌می سروشتی ئه‌وان نییه، هه‌ڵبه‌ت له‌وه‌یكه جینس له باری بایۆلۆژیكییهوه بوونی هه‌یه و جیاوازی نێوان جه‌سته‌ی ژن و پیاو راستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره، به‌ڵام گرینگ شێوازی شرۆڤه كردنی ئه‌م جیاوازیانه‌یه و شێوه‌ی به په‌روه‌رده كردنی كوڕ و كچه كه باوك و دایك و مامۆستا وبه گشتی هه‌موو كۆمه‌ڵگا خوازیاری ئه‌وه‌ن كه هه‌ڵس و كه‌وتی جیاوازیان هه‌بێ. ئه‌م شێوه روانینه به‌رده‌وام له خانه‌واده‌و له‌كۆمه‌ڵگاش دا به‌رهه‌م دێته‌وه. له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، هه‌م پرۆگرامه‌كانی راگه‌یاندن و هه‌م وانه‌كانی خوێندن، سهرنمونهیهكی دیكه بۆ هه‌ڵس و كه‌وتی ژنان ده‌ناسێنێ.
كوڕان و كچانێك كه له‌وه‌ها سهرنمونهیهك په‌یڕه‌وی ناكه‌ن، له گه‌ڵ گاڵته و سووكایه‌تی گه‌وره‌كان و ته‌نانه‌ت هاوته‌مه‌نه‌كانی خۆیان به‌ڕه‌وڕوو ده‌به‌نه‌وه. ئه‌و كوڕانه‌ی كه جۆرێك له هه‌ڵسوكه‌وت نیشان ده‌ده‌ن كه به ژنانه ناسراون، پێیان ده‌ڵێن ژنانێ، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئهوكچانهش كه هه‌ڵسوكه‌وتی پیاوانه‌یان هه‌یه، پێیان ده‌ڵێن كوڕانێ. ره‌نگه زۆر جار بیستوومانه ئه‌و كچانه‌ی كه هه‌ڵس و كه‌وتی پیاوانه‌یان هه‌یه له لایه‌ن خانه‌واده و كۆمه‌ڵگا ته‌شویق ده‌كرێن، به‌ڵام بۆ كوڕ وانییه لۆمه ده‌كرێن.
مه‌دره‌سه و قوتابخانه ئه‌و شوێنانه‌ن كه به‌رده‌وام دابه‌ش بوونه جیاوازیه جینسیه‌كان دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌رهه‌می دێنن و كچان بۆ رۆڵیان له كۆمه‌ڵگا ئاماده ده‌كه‌ن. به وته‌ی ئان ماری وڵپ، رۆڵ و ده‌وری خانه‌واده و مه‌دره‌سه، ئاماده كردنی ژنانه بۆ ماڵداری و به‌شداری له پیشه كه‌م داهاتهكانه له بازاڕی كاردا.